عیراقی
ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
رۆژی پێنجشەممە 4ی حوزەیرانی 2020 مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق ناوی کاندیدی ئەو حەوت وەزارەتەی عیراق کە وەزیریان بۆ دیاری نەکراوە ناردە پەرلەمانی عیراق، پەرلەمانتارێکیش دەڵێت "ئەمڕۆ شەممە دانیشتنی پەرلەمان ئەنجام دەدرێت".

شیروان میرزا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ شەممە کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ دانیشتینی پەرلەمانی عیراق دەکرێت بۆ دەنگدان لەسەر تەواوکردنی کابینەکەی مستەفا کازمی".
ئاماژەی بەوەشکرد "رۆژی پێنجشەممە ناوی کاندیدی ئەو حەوت وەزارەتە و سیڤییەکانیان نێردراوە بۆ پەرلەمانی عیراق، کە دوو لەو کاندیدانە کوردن ئەوانیش، فواد حسێن کاندیدە بۆ وەزارەتی دەرەوە، هەروەها سالار عەبدولستار کاندیدە بۆ وەزیری داد".