کوردستانی

وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی و ئابووری لەبارەی مووچەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کۆبوونەوەی پێشویی ئەنجومەنی وەزیران رونکردنەوە دەدات و دەڵێت "کارنامەی کۆبوونەوەکە  بابەتی کەمکردنەوەی موچەی تێدا نەبووە".

‏‎لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هاتووە "سەرباری خراپی دۆخی دەروونی و تەندروستی و دارایی و ئابوری، هەندێك کەس و پەیج و سایت و لایەن یاری و موزایەدە بە هەست و سۆزی ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان بەگشتی و فەرمانبەران و موچەخۆران بەتایبەتی دەکەن". 

ئاماژە بەوەشکراوە "کە گوایە لە کۆبوونەوەی 3/6/2020 بابەتێکی کۆبوونەوەکە کەمکردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بووە، بەڵام ئەمە چەواشەکاریەو دوورە لە راستیەوە، بۆ هەموو لایەکی رووندەکەینەوە لە کارنامەی کۆبوونەوەکە  بابەتی کەمکردنەوەی موچەی تێدا نەبووە". 

‏‎هاوپێچ کارنامەی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیران لە 3/6/2020. 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان