عیراقی

لێپێچینەوە لە پارێزگاری سەرجەم شارەکان دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێپێچینەوە لە پارێزگاری سەرجەم شارەکان دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڕیاریدا تیمێک پێبکهێنێت بۆ پێداچوونەوە بە کارەکانی پارێزگارەکانی عیراق لە پرسی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، بۆ  ئەو مەبەستەش تیمێک پێکهێنراوە.
 
ئەمڕۆ شەممە نوسینگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بڵاویکردەوە و رایگەیاند "مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عیراق بڕیاریداوە تیمیک لە ئەنجومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆ و ئەندامییەتی چەند وەزیرێکی دیکە پێکبهێنێت کە کاریان پێداچوونەوە دەبێت بە کارەکانی پارێزگارەکانی عیراق لە پرسی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی".

 ئاماژە بەوەشکراوە "تیمەکە کارەکانیان بریتی دەبن لە وەستان لەسەر هۆکارەکانی کەمتەرخەمی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان، پێداچوونەوە بە کاری پارێزگارەکان و گرتنەبەری رێکاری تووند بۆ دەستنیشانکردنی گەندەڵییەکان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆیان".
 
ئەوەشخراوەتەڕوو "تیمەکە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لیژنە پەیوەندیدارەکانی پەرلەمانی عیراق دەبێت، راپۆرتی کۆتایی و راسپاردەکانیش پێشکەش بە مستەفا کازمی دەکات لە کۆتایی کارەکانیدا".
 
جێگای ئاماژەیە، بەشێک لە خۆپێشاندانەکان لە پارێزگاکانی عیراق لەماوەی رابردوودا ناڕەزایەتی بوون بەرامبەر بە نەبوونی خزمەتگوزاری لە شارەکانیاندا.
Qaiwan
Qaiwan