کوردستانی

هێزەکانی هاوپەیمانان وەزارەتی پێشمەرگە لە چاوەڕوانیدا دەهێڵنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هێزەکانی هاوپەیمانان وەزارەتی پێشمەرگە لە چاوەڕوانیدا دەهێڵنەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی دوو مانگ دەبێت وەک رێکارێک بۆ خۆپارێزی و رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە مەشق و راهێنان بە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عیراق راگیراوە، لە ئێستادا ئەو ماوەیە کۆتایی هاتووە، جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگەش دەڵێت "تاوەکو ئێستا هێزەکانی هاوپەیمانان هیچ ئاگاداریان نەکردووینەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی مەشقەکان".

لیوا قارەمان کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "بەفەرمانی هاوپەیمانان کە بە فەرمی رایانگەندووە لە عیراق و هەرێمی کوردستان بۆ ماوەی 60 رۆژ مەشق دەوەستێنن، بەهۆی باردۆخی تەندروستی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێم و عیراقدا".

ئاماژەی بەوەشکرد "هاوپەیمانان سەرجەم هێزەکانیان کشاندەوە و چوونەوە شوێنی خۆیان، بەڵام ئەمەش بۆ ماوەیەکی کاتییە دواتر دەست بە مەشقەکانیان دەکەنەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "تاوەکو ئێستا هێزەکانی هاوپەیمان هیچ ئاگاداریان نەکردووینەتەوە بۆ دەستپێکردنەوەی مەشقەکان، بۆیە چاوەڕێی بڕیاری ئەوانین".

لیوا قارەمان وتی "چاوەڕێی کۆتایی هاتنی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکەین بۆ دەستپێکردنەوەی کۆمەڵێک مەشقی خۆمان، کە پەیوەندیی بە هاوپەیمانانەوە نییە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان