کوردستانی
رووداوێکی دڵتەزێن روویدا و کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەیانی ئەمڕۆ کچێکی دانیشتووی گوندی (دوبێ) سەر بە ناحیەی هەڵشۆی قەزای پشدەر بە مردووی گەیەندرایە نەخۆشخانە دەرکەوتووە بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەیانی ئەمڕۆ کچێکی دانیشتووی گوندی (دوبێ) سەر بە ناحیەی هەڵشۆی قەزای پشدەر بە مردووی گەیەندرایە نەخۆشخانە دەرکەوتووە بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
شۆڕش ئیسماعیل، وتەبێژی پۆلیسی راپەڕین بە مەودا میدیای راگەیاند "کاتژمێر 10:00ی بەیانی ئەمڕۆ تەرمی ئافرەتێک بەناوی ( بـ . م . و ) لەدایک بووی ساڵی 2003 پیشەی ژنی ماڵ، دانیشتووی گوندی (دوبێ) سەر بە ناحیەی هەڵشۆی قەزای پشدەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی گشتی کە بە چەکی جۆری کڵاشینکۆف خۆی کوشتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد "دوای توێکاری لاشەکەی دەرکەوت شوێنەواری 1 فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەیە و دەستیش گیراوە بەسەر چەکی بەکارهاتوو، پاش توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە، دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە".