عیراقی

سیستمی تەندروستی عیراق لە مەترسیدایە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سیستمی تەندروستی عیراق لە مەترسیدایە
مەودا میدیا-

سەرۆکی شانەی قەیرانی کۆرۆنا لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت خەریکە سیستمی تەندروستی لە وڵات هەرەس دێنێت داواش دەکات شوێنی دیکە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسەکە ئامادە بکرێت.

ئەمڕۆ حەسەن کەعبی، سەرۆکی شانەی قەیرانی کۆرۆنا لە پەرلەمانی عیراق بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاند "ئێستا قەدەغەی هاتووچۆ سوودی نییە، چونکە خەریکە سیستمی تەندروستی لە وڵات هەرەس دێنێت".

داواش دەکات "شوێنی دیکە بۆ لەخۆگرتنی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئامادە بکرێت"، هەروەها هۆکاری زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی گەڕاندەوە بۆ پابەندنەبوونی هاوڵاتییان بە رێنماییە تەندروستییەکان".

بەپێی دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، نۆ هەزار و 840 کەس تووشبوون و چوار هەزار و 573 کەس چاکبوونەتەوە و 285 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال