کوردستانی
روونكردنەوە لەسەر دەوامی سبەی درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە بارەی مامەڵەی هاوڵاتیان روونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، سبەی كاری هاوڵاتیان رایی دەكرێت.
لە روونكردنەوەكەی هاتووچۆی سلێمانی هاتووە "ئەو هاوڵاتیانەی هەفتەی پێشو فۆڕمیان پڕكردەوە و بۆ 1ی حوزەیران ناویان هاتەوە، دەتوانن سبەی یەكشەممە، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بكەن بۆ راییكردنی مامەڵەو كارەكانیان".
بەپێی وتەی وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە چەند رۆژێك پێش ئێستا بڵاویكردەوە، لە سبەینێوە شێوازی نوێ جێبەجێ دەكرێت بۆ دەوامی فەرمانبەران.