کوردستانی
ئاگرێكی گەورە كەوتەوە... زانیاری ئاشكرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئاگرێكی فراوان لە سنوری شارەزوور كەوتووەتەوەو بەهۆیەوە هەزاران دۆنم زەوی كشتوكاڵی هاوڵاتیان سوتاوە.
بەپێی زانیارییەكان، ئاگرەكە لە سنوری چەند گوندێكی قەزای شارەزوور بە تایبەت لە نزیك كۆمەڵگای نەسر كەوتوەتەوە و بەهۆیەوە بە هەزاران زەوی كشتوكاڵی لە گەنم و جۆی هاوڵاتیان ئاگریان گرتووە.
تەواوی بنكەكانی ئاگر كوژێنەوە لە سنوری شارەزوور و دەوروبەری ئاگاداركراونەتەوە و داوای هاوكاریش لە ئاگر كوژێنەوە ناوچەكانی تر كراوە بۆ ئەوەی بەهانای هاوڵاتیان بچن بۆ كۆنترۆڵكردنی ئەو ئاگرە.
حەمە سەعید حەمە ساڵح، بەرپرسی بنكەی ئاگر كوژێنەوەی ناحییەی وارماوە له شارەزوور بە مەودا میدیای راگەیاند "ئاگرەكە سنوری چەند گوندێكی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە زەویەكی زۆری جوتیاران كە هەزاران دۆنم دەبێت سوتاوە".
وتیشی "هۆكاری كەوتنەوەی ئاگرەكە دیار نییە".