کوردستانی

كێشەیەكی عەشایەری لەم ناوچە دروست بوو... كوژراو و بریندار هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


كێشەیەكی عەشایەری لەم ناوچە دروست بوو... كوژراو و بریندار هەیە
مەودا میدیا-

بەهۆی كێشەی زەوی و زار لە ناوچەیەكی سەر بە ناحییەی ئاوەسپی لە سنوری ئیدارەی گەرمیان هاوڵاتیەكی ئامۆزایەكی خۆی كوشت و كۆتایی بە ژیانی خۆشی هێنا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی گەرمیان بڵاویكردەوە "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەگوندی حەسەن پرشنگ سەر بە ناحییەی ئاوەسپی هاوڵاتیەک بەناوی (ش،ع،ب) لەسەر كێشەی زەوی و زار لەگەڵ خزمێكی خۆیان كە ئامۆزایەتی بەشەڕ هاتووە و بە فیشەك ئامۆزاكەی خۆی بە ناوی (م،ئ،ب) كوشتووە".

ئاماژەی بەوەشكردووە "لەگەڵ كوشتنی ئامۆزاكەی، خوشكی ئامۆزاكەشی بریندار كردووە وپ پاشان بە فیشەكێك كۆتایی بە ژیانی خۆیشی هێناوە".
 
بریندارو تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار و چارەسەری پێویست بۆ بریندارەکە کراوە و باری تەندروستی جێگیرە پۆلیسیش چۆتە شوێنی رووداوەکەو لێۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی رووداوەکە دەستی پێکردووە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان