کوردستانی
زەنگی مەترسی لێدرا... بەتەواوی دۆخەكە بەرەو خراپی دەڕوات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی هۆشداری دایە هاوڵاتیان ئەگەر هاوكاریان نەبن نەخۆشخانەكان پڕدەبنەوە بە تووشبووانی كۆرۆنا.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند "تكا لە هاوڵاتیان دەكەین هاوكارمان بن، تا نەخۆشخانەكان پڕنەبن لە تووشبووانی كۆرۆنا".
ئاماژەی بەوەشكردووە "ئێمە دڵنیاین لە دڵسۆزی و لە ئاست بەرزی هۆشیاری تەندروستی هاوڵاتیان".
پێشتر تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، نەخۆشخانەی جمهوری تایبەت كراوە بە تووشبووانی كۆرۆنا بەهۆی زۆری حاڵەتەكانی تووشبوون.
ئەوەش لە كاتێكدایە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان نزیكە 100 كەسی تووشبووی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سنوری پارێزگای سلێمانی راگەیاند.