کوردستانی
چەند بڕیارێکی نوێ بۆ شێوازی دەوامکردنی فەرمانگەکان دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەپێناو پاراستنی گشتی و پابەندبوون بەڕێنمایە تەندروستییەکان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ چەند بڕیارێک دەردەکات و قەدەغەی بەریەک کەوتن لەنێوان فەرمانبەران و هاوڵاتییان دەکات لەکاتی مامەڵەکانیاندا، هاوکات سەرجەم کارمەندان پێویستە ڕەچاوی دۆخە مەترسیدارەکە بکەن و نابێت بەبێ دەستکێش و دەمامک دەوام بکەن.

لە راگەیەندراوەکەی قائیمقامی چەمچەماڵدا هاتووە "بڕیارەکە بۆ سەرجەم لێپرسراوی فەرمانگە و فەرمانبەران و هاوڵاتییانی بەڕێزی سنوورکەمانە" .
ئەوەشخراوەتەڕوو، بەڕێزان لە پێناو سەلامەتی خۆتان و ھاوڕێکانتان و خەڵکی شارەکەماندا ، پێویستە پابەند بن بە ڕێنماییە تەندروستیەکانەوە و لەکاتی دەوام کردن یان مامەڵە لە فەرمانگەکان ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن :
1-لێپرسراوی فەرمانگە و فەرمانبەران پێویستە لە کاتی ھاتنتان بۆ دەوام دەستکێش و دەمامک بەکار بھێنن.
2- ئەو فەرمانبەرە بەڕێزانەی کە تووشی ھەر نەخۆشیەک بوون یان نیشانەکانی ئەنفلۆنزایان هەیە کە دەبێتە ھۆی دڵەڕاوکی بۆ خۆی و فەرمانبەرەکانی ھاوڕێی . تکایە با پەیوەندی بکات بە ئیدارەکانیانەوە و دەتوانێت دەوام نەکات و بۆیان بکرێت بە مۆڵەت.
3-هاوڵاتییانی بەڕێز و خۆشەویست بە دەستکێش و دەمامک ڕێگەیان پێدەدرێت بێنە نێو فەرمانگەکان ، بە پێچەوانەوە مامەڵەکەی لە پرسگە لێی وەردەگیرێت تا تەواو بونی کارەکەی سەردانی فەرمانگەکە بکاتەوە.