عیراقی
پەرلەمانتارێکی عیراق دەستی لەکارکێشایەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ پەرلەمانتارێكی سەربەخۆی عیراق دەستلەكاركێشانەوەی خۆی پێشكەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان كرد و هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەکەی ئاشکرا کردووە.
یوسف كلابی، ئەندامی سەربەخۆی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد و رایگەیاند "دەستلەکارکێشانەوەم بەهۆی سیستمی پشکپشکێنەیە لە عیراق، هەروەها ئەو سیستمە نوێیە شێوازێكی دیكەی لە شێوازەكانی ستەمكاریی هێنایە پێش، كە سیستمی پشكپشكێنەیە و تەنیا رۆڵەكانی ناوەڕاست و باشوور زەرەرمەندن".
ئەمەش دوای ئەوەدێت، رۆژی شەممە 6ی حوزەیرانی 2020 پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان بە تەواوکردنی کابینە وەزارییەکەی مستەفا کازمی کۆبووەوە، کە بەدەنگی پەرلەمانتاران متمانە بە هەموو کابینەکە درا.