عیراقی

بەلێشاو تووشبوون بە کۆرۆنا راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەلێشاو تووشبوون بە کۆرۆنا راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی عیراق تووشبوونی زیاتر لە هەزار و 200 کەسی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و ژمارەی تووشبووانیش لە بەرزبوونەوەدایە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی تەندروستی عيراق رایگەیاند "لە ماوەی  24ی کاتژمێری رابردوو پشکنین بۆ زیاتر لە هەشت هەزار و 600 کەس لە شارەکانی عیراق کراوە و دەرکەوتووە زیاتر لە هەزار و 260 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون".

رەسافە 265 كەس، كەرخ 243 كەس، مەدینە توب 97 كەس، نەجەف 28 كەس، بەسرە 121كەس، سلێمانی 91 كەس، هەولێر 39 كەس و دهۆك 3 كەس و كەربەلا 28 كەس، واست 97 كەس، كەركوك 3 كەس و دیالە 1 كەس و بابل 43 كەس و میسان 39 كەس و دیوانییە 40 كەس و زیقار 68 كەس و موسەنا 12 كەس و سەلاحەدین 25 كەس و ئەنبار 22 كەس و نەینەوا 3 كەس.

هەر لەو ماوەدا 28 كەس گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی تووشبوونیش بۆ 112 هەزار و 366 كەس بەرزبووەتەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان