ستایڵی نوێ

شیرین دەنگۆیەك لەبارەی خۆی و مێردەكەی رەتدەكاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


شیرین دەنگۆیەك لەبارەی خۆی و مێردەكەی رەتدەكاتەوە
مەودا میدیا-

چالاكوانانی تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك هەواڵی جیابوونەوەی خانمە هونەرمەندی میسری شیرین عەبدولوەهاب و حیسام حەبیبی مێردی بڵاودەكەنەوە و دەڵێن بەهۆی دەمەقاڵێی نێوانیان و كێشەكانیانەوە لەیكتر جیابوونەتەوە.

بەدوای ئەو دەنگۆیانەدا حیسام حەبیب لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر وێنەیەكی خۆی و شیرینی بڵاوكردووەتەوە و دەڵێت "هەموو شتێك باشە و من و شیرین یەكمان خۆشدەوێ و پێكەوەین".

هەر تایبەت بەو بابەتە شیرین عەبدولوەهاب لە تویتەر لە جریوەیەكدا نووسیویەتی "هەواڵی جیابوونەوەی من و حیسام درۆیە و هیچ بنەمایەكی نییە"، شیرین لەگەڵ وێنەكەیدا بۆ حیسامی نووسیوە "خۆشمدەوێی پاشاكەم".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان