عیراقی
وەزیری دارایی عیراق: بەردەوام دەبین لە دابینکردنی مووچە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دارایی عیراق لە کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق کە لەبارەی چاکسازیی دارایی و ئابوورییەوە بوو میکانیزمی دابینکردنی مووچە و خەرجیی سیادی و زانیاریی لەبارەی ژمارەی مووچەخۆران ئاشکراکرد و رایگەیاند زیاتر لە شەش ملیۆن مووچەخۆر لە عیراقدا هەیە.

عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی عیراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "بەردەوام دەبین لە وەرگرتنی قەرز لە بانکە ناوخۆییەکان بەمەبەستی دابینکردنی مووچە و خەرجیی سیادی، هەروەها کاردەکەین قەرز لە بانکی نێودەوڵەتی وەربگرین بەمەبەستی چارەسەرکردنی قەیرانی دارایی".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستیان بە حەوت ترلیۆن و نیو دینارە بۆ خەرجیی بەکاربردن، مانگانەش پێنج ترلیۆن دینار کورتهێنانیان هەیە؛ هەروەها بەدووری زانی بودجەی 2020 پەسندبکرێت و لە ئێستادا کار لەسەر ئامادەکردنی بودجەی ساڵی 2021 دەکەین".

وەزیری دارایی عیراق جەختی لەوە کردەوە "کۆمەڵێک پاکێجی چاکسازیمان هەیە لە ماوەی سێ مانگدا پێشکەشی ئەنجومەنی وەزیران و دواتریش پەرلەمانی دەکەین، پێویستمان بە بانکە حکومییەکانە بۆ دابینکردنی پارە و داوا لە بانکی ناوەندی دەکەن قەواڵەیان پێبدات".
ئەوەشی خستەڕوو "سەرچاوەی دیکەی داهاتمان هەیە، وەکو گومرگەکان و پێشبینی دەکەین داهاتیان ساڵانە حەوت ترلیۆن دینار بێت، هەروەها پێویستە هەندێک شتی تایبەتی کە لە گومرگەکان کراون هەڵبوەشێتەوە و بودجەی 2020 خەمڵاندن دەبێت و پشت بەو ژمارانە دەبەستین کە بەدەستمان دەگات، کات رێگە بە ناردنی بودجە بۆ پەرلەمان نادات".
عەلی عەللاوی وتی "سێ ملیۆن و 500 هەزار فەرمانبەرمان هەیە کە بەهۆی مووچەکانیانەوە پشت بە دەوڵەت دەبەستن، لەگەڵ دوو ملیۆن و 500 هەزار خانەنشین، کۆی گشتیی مووچەخۆران دەگاتە شەش ملیۆن و 500 کەس، ئەمەش رێژەیەکی نادروستە کە دەکاتە 25% خەڵکی عێراق پشت بە مووچەی دەوڵەت دەبەستن، لەکاتێکدا لە هەموو وڵاتانی جیهاندا دەبێت 5%ی فەرمانبەران هەبێت یان وەکو وڵاتانی کەنداو کە 10%یە".

وتیشی "دەبێت چاکسازی و پێداچوونەوە بە کەرتی دارایی و بانکیدا بکرێت، وەبەرهێنانی دەرەکی رابکێشن و بەربەستەکان لاببرێن، هەروەها چاکسازی لە کەرتەکانی دیکە دەکرێت، لەوانە پارەی وەرگرتنی کارەبا و نەوت".