بەڵێن عیزەت میکە
خیانەت یان ئەمنی قەومی؟
خیانەتکردن وەکو چەمکێکی باوی کۆمەڵایەتی و سیاسیی لە هەرێمی کوردستان بڵاوترین بەکارهێنراوە، لە هەر شوێنێکدا و بۆ هەر هەڵوێستێک و بە هەر مەبەستێک بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی هەڵوێستی لایەن یان کەس و دەزگایەکی پێ پێناسە بکرێت، ئەمە دەرخەری ئەوەیە کە ئێمە هێشتا کۆمەڵگەیەکی سەرەتایین و نەگەیشتووینەتە ئاستێک کە بتوانین پێناسەی سەردەمییانە بۆ کۆی ئەو شتانە بکەین کە روودەدەن، ئەوەی گرنگە باس بکرێت پرسی خیانەتی سیاسییە، کە زۆرترین جار بەکاردەهێنرێت و مەبەست لە بەکارهێنانی ئەویە کە ئەو کەسەی گوایا خیانەتی کردووە، دژی بەرژەوەندییەکانی گەلەکەی هەڵوێستی وەرگرتووە.
بەکارهێنانی ئەو چەمکە بۆ ئەو مەبەستە، راست نییە، چەمکی خیانەت زادەی ململانێ خێڵەکییەکانە و بە درێژایی مێژووی ئێمەدا شۆڕبووەتەوە و بە ئێستا گەیشتووە، پێویستە کۆتایی بەو بابەتە بهێنرێت و چیتر چەمکی خیانەت بۆ پرسە سیاسییەکان بەکارنەهێنرێت، بەڵام بۆ ئەوەی کۆتایی بە بەکارهێنانی ئەو چەمکە بهێنرێت دەبێت پێناسە بۆ چەمکێکی تر بکەین، کە بەڕای من ئەمە کارە گرنگەکەیە، بەڵام سەختیشە.
ئەمنی قەومی ئێمە چییە؟ وەکو کوردێک کە لە هەرێمی کوردستاندا دەژین چی زیان بە ئەمنی قەومیمان دەگەنێت و چی سودی پێ دەگەیەنێت؟ راستییەکەی ئەوەیە کە کەس نازانێت، تەنانەت سیاسییە باڵادەستەکانیش نازانن بە دروستی کامەیە ئەمنی قەومی ئێمە، چونکە نە کاری بۆ کراوە نە پێناسەکراوە نە روونکراوەتەوە.
پەرلەمانتارێکی کورد داوا دەکات لە عیراقەوە چاودێریی خەرجکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بکرێت بۆ ئەوەی شەفاف بێت، تەنیا لەبەر ئەمە بە خیانەتکار ناودەبرێت و دەبێتە باسی گەرمی رۆژ، بەڵام هەمان ئەوانەی پەرلەمانتارەکە بە خیانەتکار دەزانن خۆیان دەچن و لەگەڵ عیراقییەکاندا دادەنیشن و بەرژەوەندییەکانیان دابەش دەکەن و دەیکەن بە دەستکەوت لەبەر چاوی خەڵک، رادەستکردنەوەی کەسێک لەلایەن حزبێکەوە بە ئێران دەبێتە گەورەترین خیانەت، بەڵام ئەوانەی ئەو حزبە بە خیانەتکار دەزانن خۆیان هەمان کار دەکەن و دەیکەنە سەروەری و دەستکەوت، تۆ ئەگەر دەنگ بە کاندیدەکەی ئەوان نەدەی بۆ ئەوەی ببێتە وەزیر خیانەتکاری، بەڵام ئەوان نیوەی خاکەکەت دەفرۆشن و دەڵێن زۆر باشمانکردووە، لەم هەموو ململانێیەدا کەسێک نییە بێت و بڵێ کامە خیانەتی ڕاستەقینەیە و کامە دەستکەوتە.
ئێستا کاتی ئەوەیە، دەبێت ئەمنیی قەومی کورد لە هەرێمی کوردستان دەستنیشان بکرێت، هەموو ئەو رووداوانەی لە رابردوودا روویانداوە پێناسە بکرێنەوە، کامە زیانگەیاندن بووە بە ئەمنی قەومی و کامە بە پێچەوانەوە، دەبێت دەستنیشان بکرێت لە داهاتوودا کام هەنگاوانە دەکەونە بەرژەوەندیی کورد و کام هەنگاوانە دەبنە مەترسی بۆ سەر ئەمنی قەومی، جێهێشتنی خاک و رادەستکردنەوەی دیل و هێنانی سوپای داگیرکەر و وەرگرتنی پۆست لە عیراق و تەنانەت بە عەرەبیی قسەکردن و بڕوابوون بە یەکپارچەیی عیراق و هەڵوێستمان بەرانبەر پارچەکانی تر و هەزاران شتی لەو بابەتە، ئایا زیان یان سود دەگەیەنن بە ئەمنی قەومیمان؟
کاتێ وەڵامی ئەم پرسیارە بوو بە بابەتی سەرەکی دەیان دیبەیت و کۆنفرانس و ئەنجامەکان بوون بە دامەزراندنی دەزگایەک بۆ پاراستی ئەمنی قەومی، ئەوکات کەس ناتوانێت بەویتر بڵێت خیانەتکار لەبەر کارێک کە خۆشی کردوویەتی و بە دەستکەوت بۆ خۆی سەیری دەکات.
ئەمە دەبێتە هەنگاوێک کە کەیسەی کورد لە ناوخۆ و دەرەوە دەکاتە کەیسێکی راقی و عەقڵانی، ململانێکارەکان لەبری ئەوەی کە یەکدی بە خیانەت تۆمەتبار بکەن هەوڵ دەدەن بڕگەیەک لەو پڕۆتۆکۆڵە جێبەجێ بکەن کە ئەمنی قەومی ئێمەی تێدا نووسراوەتەوە، ئاوا ئیتر هێدی هێدی سیاسەت دەکەوێتە سەر رێگە راستەکەی خۆی و پۆپۆلیستەکانیش بێدەنگ دەبن.
ئەمە کارێک نییە بە رۆژێک و مانگێک و ساڵێک بکرێت، دەبێت دەزگای تایبەتی بۆ دامەزرێت و خەڵکانی تایبەتمەند، بە توێژینەوە و لێکۆڵێنەوە و ئەرگۆمێنتی زانستی، ئەمنی قەومی بخەنە ناو خەیاڵدانی سیاسییەکانەوە، بۆ ئەوەی چیتر لەو هەموو تەخوینکردن و خۆبەپاڵەوانکردنە رزگارمان بێت و پێوەرێکمان بەدەستەوەبێت و هەڵوێستە سیاسییەکانی پێ بپێوین.