عیراقی

لە عیراق بە هەزاران كەس تووشی كۆرۆنا بوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عیراق بە هەزاران كەس تووشی كۆرۆنا بوون
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی عیراق تووشبوونی زیاتر لە هەزار هاوڵاتی لە شارەكانی عیراق بە ڤایرۆسی كۆرۆنا راگەیاند و ژمارەی تووشبووانیش لە بەرزبوونەوەدایە و لە 24 كاتژمێریشدا 24 هاوڵاتی بە كۆرۆنا مردوون.

لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی عیراق هاتووە "لە ماوەی 24 كاتژمێردا پشكنین بۆ هەشت هەزار و 927 هاوڵاتی كراوە لە شارەكانی عیراق و دەركەوتووە هەزارو 115 كەس تووشی كۆرۆنا بوون".

لە رەسافە 232 كەس، لە كەرخ 193 كەس، لە مەدینە توب 110 كەس، نەجەف 50 كەس، لە بەسرە 55 كەس، لە سلێمانی 85 كەس، لە هەولێر 15 كەس، دهۆك 2 كەس، كەربەلا 47 كەس، واست 107 كەس، كەركوك 13 كەس، دیالە 18 كەس، بابل 31 كەس، مەیسان 82 كەس، دیوانییە 3 كەس، زیقار 38 كەس، موسەنا 13 كەس، سەلاحەدین 17 كەس، نەینەوا 4 كەس.

هەر لەو ماوەیەدا 386 كەس چاكبوونەتەوە و 24 كەسیش گیانیان لە دەستداوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 13 هەزار و 481 كەس بەرزبووەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب