کوردستانی

72 کاتژمێر مۆڵەت درایە شۆفیران

مەودا میدیا - سلێمانی |


72 کاتژمێر مۆڵەت درایە شۆفیران
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ئیدارەی گەرمیانی سەر بە پارێزگای سلێمانی ماوەی سێ رۆژ مۆڵەت دەداتە ئەو بارهەڵگرانەی کە لە کۆڵان و گەڕەکەکان راگیراون تا بیانبەنە دەرەوە، ئەمەش لە بەر بیزارکردنی هاوڵاتیان.

لە راگەیەندراوێکی ئەو بەڕێوەبەرایەتیە هاتووە "ئاگاداری سەرجەم ئەو شۆفێرانە دەکەینەوە کە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان لە ناو گەرەک و کۆڵانەکان رادەگرن، لە ماوەی (72)کاتژمێردا، ئۆتۆمبێلەکانیان ببەنە دەرەوە بە پێچەوانەوە رێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر و سزا دەدرێن .


هەروەها "وەستانی ئۆتۆمبێل لەناو گەڕەک و کۆڵانەکاندا بوەتەهۆی بێزاری هاوڵاتیان و تێکدانی سیمای شار ، سەرەڕای ئاگادارکردنەوەی شۆفێران بۆچەندین جار، بەڵام بەداخەوە پابەند نابن، بۆیەئەم بریارەی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ئیدارەی گەرمیان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیە، دواتان لێدەکەین لەو ماوەیەدا ئۆتۆمبێلەکان ببەنەدەرەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان