کوردستانی

مژدەی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


مژدەی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنا راگەیەندرا
مەودا میدیا-


حەکیمێکی بواری دەرمانی سروشتیمژدەی کۆنترۆڵکردنی کۆرۆنای لە سلێمانییەوە راگەیاندو دەڵێت بەم زوانە دڵی هەمووان خۆش دەکەین.

محەمەد حاجی، حەکیمی  بواری  دەرمانی سروشتیبە مەودا میدیای راگەیاند"هەموو هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە بەمزوانە هەواڵی خۆش رادەگەیەنین، دەرمانی گیای سروشتی بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بەرهەممانهێناوەو بە ڕێژەی سەدی چارەسەری هەناسە توندی قورس دەکات و تووشبووی کۆرۆنا بەکاری هێناوەو لە چەند کاتژمێرێکی کەمدا چاکبووەتەوە".

ئەوەشی باسکرد "چارەسەرەکە بەشێوەی خۆڕایی دەدەینە نەخۆشان و تووشبووان، هەمووان دڵنیا دەکەینەوە کە ئەو چارەسەرە سروشتییەو لەسەر نەخۆشانی هەناسەتوند و ئەوانەی رەبۆیان هەیە بەکارهێنراوەو بەخێرایی چاکبوونەتەوە".

وتیشی "لە کەرەنتینەی پێشوو چەند تووشبووێکی کۆرۆنا پەیوەندیان پێوە کردم و پێیان راگەیاندنم کە دلنیان سەد لە سەد تووشی کۆرۆنا بوون بەڵام ناوێرن سەردانی نەخۆشخانە  بکەن، چارەسەرەکەم بۆ بەکارهێنان و لە چەند کاتژمێرێک باشبوونەوە کە تووشی هەناسە توندی قەرس هاتبوون".

ئەوەشی ئاشکرا کرد "لە پێناو مرۆڤایەتی ئەو چارەسەرە بەشێوەی خۆڕایی دەدەمە هاوڵاتیان و داواشم لە سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی کردووە بەڵام بەدەم داواکەمەوە نەهاتوون و دەتوانم لە رۆژێکدا بەشی 100تووشبوو لەو چارەسەرە بەرهەم بهێنم".


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان