کوردستانی

زانیارى لەسەر ئەو هەلیكۆپتەرەی دوێنێ لە شارباژێر سوڕاوەتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زانیارى لەسەر ئەو هەلیكۆپتەرەی دوێنێ لە شارباژێر سوڕاوەتەوە
مەودا میدیا-

دوێنێ دووشەممە، فڕۆكەیەكی سەربازی لە سنوری ناوچەی شارباژێری سەر بە پارێزگای سلێمانی و بە دیاریكراوی لە ناحییەی گاپیڵۆن سوڕاوەتەوە و پێنج فسفۆڕی دوكەڵیشی خستوەتە خوارەوە و بەهۆیەوە زیانی بە ڕەز و كشتوكاڵی هاوڵاتیان گەیاندووە.

كامەران عەبدوڵا، بەڕێوەبەری ناحییەی گاپیڵۆن بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو فڕۆكەیەی بۆ ماوەیەكی زۆر بە ناوچەی گاپیڵۆن سوڕاوەتەوە و هیچ زانیارییەكمان لەسەری نەبووە و نازانین بۆچی  و سەر بە چ وڵاتێك بووە و هۆكاری هاتنەكەی چی بووە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەو فڕۆكەیە پێنج فسفۆڕی دوكەڵی خستووەتە خوارەوە و بەهۆیەوە زیانی بە ڕەز و باخی و كشتوكاڵی جوتیارانی ناوچەكە گەیاندووە، ئاگری گرتووە، بەڵام هەر زوو رێگەمان لە تەشەنەكردنی ئاگرەكە گرتووە و كۆنترۆڵمان كردووە".

وتیشی "هاتنی ئەو فڕۆكەیە ترس و دڵەڕاوكێی لای هاوڵاتیانی ناحییەكە دروستكردبوو، چونكە زۆر نزیك بووە و سەربازیش بووە".

https://www.facebook.com/watch/?v=3137733549598261
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان