عیراقی

عیراق.. ئەمڕۆ کەمتر لە رۆژانی پێشوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


عیراق.. ئەمڕۆ کەمتر لە رۆژانی پێشوو حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکرا
مەودا میدیا-
 
وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 640 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 20 حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ  چواردە هەزار و 268 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 640 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 20 حاڵەتێکی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە و 195  تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، چواردە هەزار و 268 کەس تووشبوون و پێنج هەزار و 831 کەس چاکبوونەتەوە و 392 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان