عیراقی
داوایەک ئاراستەی چاکبووەکانی کۆرۆنا دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دکتۆرێکی شاری سلێمانی داوایەک ئاراستەی ئەو کەسانە دەکات کە لە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە کە پەیوەندی بە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا بکەن.
پێشنیار محەمەد عەتا، دکتۆر لە شاری سلێمانی لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رایگەیاندووە "داوا لە چاکبووەوەکانی نەخۆشی کۆرۆنا دەکەین کە پەیوەندی بکەن بە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنا بۆ بەخشینی پلازمای خوێن، چونکە ھیوایەکە بۆ رزگاری مرۆڤێک. بەگوێرەی زانیارییەکان تەنھا ٤ کەس ئامادەیی دەربریوە بۆ بەخشینی پلازما".

ئاماژەی بەوەشکردووە "تکایە وەک پالنەرێکی مرۆڤدۆستی وئاینی و نەتەوەیی ئەم ئەرکە بەجێبێنن . داوا لەسەرمایە دارەکان دەکەم کە پاداشتێکی پچوک دابین بکەن بۆ بەخشەرانی پلازما ھەتا ببێتە پالنەر ێکی مادی بۆ ئەوانەی کە پێویستیان پێیەتی".