عیراقی
"مەلەفی سەربازیی خاڵی لەپێشینەی گفتوگۆكانی عیراق و ئەمەریكا نییە"
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرچاوەیەك لە حكومەتی عیراق رایگەیاند دۆسییەی سەربازیی لە گفتوگۆكانی نێوان واشنتۆن و بەغدا خاڵی لەپێشینە نییە كە سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە دەستپێدەكات.
سەرچاوەیەكی باڵای حكومەتی عیراق كە قسەی بۆ سایتی ئاڕتی روسی كردووە وتوویەتی "ئەو دۆسییانەی حكومەتی عیراقی بۆ گفتوگۆكانی لەگەڵ ئەمەریكا دیاریكردووە زۆرتر پەیوەندییان بە هاوكاریی و پەیوەندی ئابووری، وەبەرهێنان، بواری رۆشنبیری نێوان هەردوو وڵات دەگرنەوە"، روونیشیكردووەتەوە "دۆسیەی سەربازی و بوونی هێزەكانی ئەمەریكا لە عیراق لەو بوارانەی دیكە گرنگتر نییە، بەڵكو بەشێكە لە گفتوگۆكان".
ئاماژەی بەوەشكردووە "ئامانجی سەرەكی ئەم گفتوگۆیانە پێداچوونەوەیە بە رێككەوتنامەی ستراتیژیی نێوان ئەمەریكا و بەغدای ساڵی 2008"، دەشڵێت "ئەگەری واژۆكردنی رێككەوتننامەیەكی نوێ هەیە دوای بەڕیوەچوونی گەڕی دانووستانەكان لە ماوەكانی داهاتوودا".