عیراقی
گفتوگۆی ستراتیژیی دەستپێدەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای زیاتر لە 10 ساڵ، جارێكی تر گفتوگۆی ستراتیژی لەنێوان عیراق و ئەمریكا دەستپێدەكاتەوە كە خۆی لە چەند پرسێكی گرنگ دەبینێتەوە، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەڵێت، هەرێمی كوردستانیش نوێنەری دەبێت.
شێركۆ محەمەد، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو گفتوگۆیەی لەنێوان عیراق و ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە بارەی چەند پرسێكی تایبەتەوە دەبێت بە هەمان شێوەی ساڵی 2009 و بە تایبەتی لە بواری ئەمنی عیراق و پاراستنی ناوچەكە دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەو گفتوگۆیانە بۆ عیراق زۆر گرنگ و چارەنوسساز دەبن، هەر رێككەوتنێك بكرێت بۆ هەموو عیراق دەبێت بە هەرێمی كوردستانیشەوە".
وتیشی "لەئێستادا عیراق ئامادەكاريی كردووە بۆ ئەو گفتوگۆیە و بڕیارە بەمزووانە ئەو كۆبوونەوەیە دەستپێبكات و هەرێمی كوردستانیش نوێنەری دەبێت لەو كۆبوونەوەیە".