تەندروستی
مەترسیدار.. كەمخەوی چی زیانێكی بۆ مرۆڤ و جەستەی هەیە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كەم خەوی زیانی زۆری بۆ مرۆڤ هەیە، ئەمانە لە مەترسیدارترینەكانی كەم خەوین:
یەكەم: گەورەترین زیانی كەم خەوی بریتییە لە تووشبوون بە نەخۆشیی دڵ كە ئەوەش كاریگەریی نەرێنی زۆری لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە. دەمارەكانی دڵ پێویستیان بە پشووە، لەكاتی نووستندا بەشێوەیەكی لەسەرخۆ كاردەكەن، بەڵام ئەگەر بەهۆی كەمخەوییەوە نەیتوانی لەسەرخۆ كاربكات، ئەوا پێویستی بە فشار هەیە بۆ كاركردن و ئەوەش كەموكوڕی لە شێوازی كاركردنی دڵ و دەمارەكانیدا دروست دەكات.
دووەم: كەم خەوی هۆكارە بۆ قەڵەویی، جەستەی مرۆڤ پێویستی بە خەوی شەوان هەیە بۆ سوتاندنی هەندێك مادە، بۆیە وتراوە جەستەی مرۆڤ پێویستیی بە هەشت كاتژمێری خەو هەیە.
سێیەم: هەروەها كەم خەوی دەبێتە هۆكاری تووشبوون بە نەخۆشی شەكرەی درێژخایەن، هەروەها چەندین ئەركی ئەندامەكانی جەستە بەهۆی كەم خەوییەوە روودەدەن وەكو پەنكریاس كە بەرپرسە لە رێكخستنی تەواوەتی مادەی ئەنسۆلین كە ئاستی شەكر لە خوێندا رێكدەخات.
چوارەم: كەم خەوی دەبێتە هۆكاری دروستبوونی فشاری رۆژانە لەسەر جەستەی مرۆڤ و تووشبوون بە ماندوێتی رۆح و بیركردنەوە، ئەوەش هۆكاری نەمانی توانای وردئاگایی و بیركردنەوەیە بەشێوەیەكی تەندروست.
پێنجەم: زیانێكی دیكەی كەمی خەوی بریتییە لە لاوازكردنی ئاستی بەرگریی جەستەی مرۆڤ و بەوەش توانای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەكانی نامێنێت كە بەردەوام هەڕەشەن بۆ سەر جەستەی و زووش تووشی نەخۆشی دەبێت.