عیراقی
بڕیارێکی گرنگ لە بەرژەوەندی سەرجەم فەرمانبەران درا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
پەرلەمانی عیراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا و بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی عیراق بڕینی مووچەی فەرمانبەران رەتکرایەوە، بەڵام بڕیارەکە مووچەی پلە باڵاکان و سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق ناگرێتەوە، هەروەها پەرلەمانتارێکی کورد لە پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت کورتهێنانێکی زۆر هەیە لە بوودجەی عیراقدا.
تەها حەمەد، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "کۆبوونەوەی ئەمڕۆ چەند خاڵێکی گرنگی تیابوو یەکێک لەوانە تایبەت بوو بە قەرزکردنی ناوخۆ و دەرەکی کە گفتوگۆیەکی زۆری لەسەر کرا".
ئاماژەی بەوەشکرد "ناڕەزایەتییەکی زۆر هەیە لەسەر ئەوەی مووچەی فەرمانبەران ببڕدرێت واتە پلە باڵاکان ناگرێتەوە، هەروەها تاوەکو ئێستا بڕیارێکی روون لە حکومەتی عیراقییەوە دەرنەکراوە لەبارەی ئەوەی میکانزمەکان چۆن دەبێت، چونکە هێشتا کۆکردنەوە داهاتەکان روون نییە چۆن دەبێت".
ئەوەشی ئاشکراکرد "کورتهێنانێکی زۆر هەیە لە بوودجەی عیراقدا، چونکە عیراق مانگانە پێویستی بە 6 ملیار دۆلار هەیە بەس بۆ موچەخۆر ئەوەی یەتە خەزێنەی حکومەتی عیراقەوە نزیکی 2 ملیار دۆلارە، لەبەر ئەوە ئەمە کورتهێنانێکی زۆرە لە بودجە و داهاتی عیراق و ئەمەش کاریگەری نەرێنی هەیە لەسەر مووچەخۆران".