عیراقی

ئەمڕۆ كۆبوونەوە گرنگەكە دەستپێدەكات

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ كۆبوونەوە گرنگەكە دەستپێدەكات
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە، یەكەم كۆبوونەوەی عیراق و ئەمریكا بۆ گفتوگۆی ستراتیژی دەستپێدەكات كە لە چەند بوارێكدا گفتوگۆ دەكرێت و دواتر رێككەوتنی لەسەر دەكرێت.

شێركۆ میروەیس، سەرۆكی لیژنەی پەیوەندییەكانی دەرەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، گفتوگۆی ستراتیژی نێوان عیراق و ئەمریكا دەست پێدەكات و لە حكومەتی عیراق لیژنەی تایبەتمەند دروستبووە".

ئاماژەی بەوەشكرد "گفتوگۆكە لە بواری ئەمنی و سیاسی و ئابووری و تەواوی بوارەكانی تر دەبێت".

گفتوگۆی ستراتیژی بۆ رێككەوتنی عیراق و ئەمریكایە و لە ساڵی 2009 بە هەمان شێوە گفتوگۆو رێككەوتن كرا كە ئەمریكا لە بواری ئەمنی عیراقی پاراستوووە و ئێستاش بەهۆی ئەمنییەوە عیراق پێویستی بە پاراستن هەیە. 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان