کوردستانی

حكومەتی هەرێمی كوردستان كارگەی ئۆكسجینی سلێمانی پەكخستووه

مەودا میدیا - سلێمانی |


حكومەتی هەرێمی كوردستان كارگەی ئۆكسجینی سلێمانی پەكخستووه
مەودا میدیا-

كارگەیەكی بەرهەمهێنانی ئۆكسجین لە شاری سلێمانی كە سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانییە تەنیا لە سەدا 25ی كارگەكە ئیش دەكات و لە ئێستاشدا پێویستی بە زۆرترین بەرهەمی ئۆكسجین هەیە بەهۆی ئەوەی تووشبووانی كۆرۆنا ئۆكسجین بەكاردەهێنن لە حاڵەتی مەترسیداردا.

كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "كارگەكە حكومییە و سەر بە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای سلێمانییە، تەنیا لە سەدا 25ی كارگەكە ئیش دەكات و لە سەدا 75ی وەستاوە و بەرهەمیشی زۆر كەمە، لە كاتێكدا ئێستا سلێمانی زۆر پێویستی بە ئۆكسجین هەیە بۆ تووشبووانی كۆرۆنا".

ئەوەشی خستەڕوو "هەر هەمان كارگە لە شارەكانی هەولێر و دهۆك هەیە، حكومەت زۆرترین كرێكاری بۆ دابین كردووە و بەرهەمێكی زۆری ئۆكسجینی هەیە، بەڵام ئەوەی سلێمانی كرێكاری بۆ تەرخان نەكراوە و كارەكانی داویەتی لە كەمبوونەوە و بەرهەمیشی زۆر كەمە".

وتیشی "ئەو جیاوازییە حكومەتى هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستی دروستی كردووە و پێویستە بە خێرایی ئاوەڕی جدی لێ بدرێتەوە و كارەكانی رێكبخرێنەوە و بەرهەمی زیاتر بكرێت".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان