تەندروستی

ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە نەخۆشیی شێرپەنجە دەتپارێزن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەو خواردن و خواردنەوانەی لە نەخۆشیی شێرپەنجە دەتپارێزن
مەودا میدیا-

كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریكا، كۆمەڵێك رێنمایی نوێی بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشیی شیرپەنجە بڵاوكردووەتەوە و رایگەیاندووە پێویستی گرنگی زیاتر بە جوڵە و وەرزش بدرێت.

رۆژی سێشەممە 10ی حوزەیرانی 2020 كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریكی بڵاویكردەوە بۆ كەمكردنەوەی مەترسییەكانی نەخۆشیی شێرپەنجە پێویستە بەشێوەیەكی بەرنامەدار گرنگی بە ئامادەكردنی لیستێكی خواردنی تایبەت بە خۆت بدەیت بەتایبەت جۆرەكانی سەوزە و میوە لەخۆبگرێت، لەگەڵ دانەوێڵەی سپی نەكراو، هەروەها خۆدوورگرتن لە خواردنی گۆشتی سووری بەرهەمهێنراو.

كۆمەڵەكە ئەوەشی خستووەتەڕوو كە باشترە خۆت دووربگریت لە خواردنەوەی كهول، هەروەها.زیاتر وەرزش بكەیت.
كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریكی بەردەوام بەدواداچوون بۆ ئەو پێوەرانە دەكات كە پەیوەستن بە سیستمی خۆراكی و وەرزش و پەیوەندیشیان بە شێرپەنجەوە هەیە و رێنمایی تازە بەپێی ئەو پێوەر و گۆڕانكارییانە دەردەكەن.

بەپێی رێنمایی تازەی كۆمەڵەكە سیستمی خۆراكی تەندروست و وەرزش دوو هۆكاری زۆر گرنگن، چونكە یارمەتی مرۆڤ دەدات بۆ ئەوەی پارێزگاری لە كێشی بكات.

زاناكان بۆیان دەركەوتووە پەیوەندی لەنێوان نەخۆشیی شێرپەنجە و كێشی زیادەی لەش هەیە، نوێترین راپۆرتی كۆمەڵەی جیهانی بۆ لێكۆڵینەوە لە نەخۆشیی شێرپەنجە لێكۆڵینەوەی لە 12 نەخۆشی شێرپەنجە كردووە كە پەیوەندییان بە كێشی زیاد و قەڵەوییەوە هەبووە. 

سیستمی خواردن مەترسیی تووشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە بەتایبەتی خواردنی سەوزەی رەنگ سەوزی تۆخ، سوور و پرتەقاڵی. هەروەها خواردنی فاسۆلیا و بەزالیا مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە كەمدەكاتەوە. هەروەك بە گرنگی دەزانن كە میوەی فرێش بخورێت نەك لەقوتوكراو، لەگەڵ خواردنی شەربەتی میوەكان.

كۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمەریكی لیستی ئەو خواردنانەشی خستووەتەڕوو كە پێویستە مرۆڤ نەیانخوات یان سنوورێك بۆ خواردنی دابنێت وەكو گۆشتی لەقوتونراو یان گۆشتی سوور، باشتریشە خواردنەوە گازییەكان نەخورێنەوە، هەروەها ئەو شەربەتانەی لە بازاڕ شەكریان تێدەكرێت، هەروەك دووركەوتنەوە لە خواردنی هەموو ئەو جۆرانەی خواردن كە لە قوتوكراون.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد