کوردستانی
مامۆستایان هەڵمەتێکی فراوانیان دەستپێکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایدەگەیەنێت، لە ئێستادا نیازی خۆپیشاندانمان نییەو دەشڵێت، لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڵمەتێکی فراوانمان دەستپێکردووە.
رێبوار محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی بە مەودا میدیای راگەیاند " لە ئیستادا هیچ پلانێکمان نییە بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی چونکە دۆخەکە باش نییەو نیازی ئەو کارەمان نییە بەهۆی کۆرۆناوە".
ئەوەشی خستەڕوو "لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەڵمەتێکی فراوانمان دەستپێکردووەو ناڕەزایەتی بەرانبەر ئەو زوڵمەی بەرانبەر بە مووچەخۆران و مامۆستایان دەکرێت لەو حکومەتەی کە هیچ باکێکی نییە".