کوردستانی
باپیر کامەلا چۆنیەتی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا باس دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی لیستی سەردەم لە پەرلەمانی کوردستان دوای ئەنجامدانی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجامەکەی پۆزەتیڤ دەرچوو و هەڵگری ڤایرۆسەکە بوو رایدەگەیەنێت نازانێت چۆن تووشی ڤایرۆسەکە بووە.
باپیر کامەلا، سەرۆکی لیستی سەردەم لە پەرلەمانی کوردستان لەمیانەی بەشداری کردنی بەرنامەیەکی کەناڵی رووداو بە رایگەیاند "نازانم چۆن تووشی ڤایرۆسەکەبووم، چونکە هیچ تێکەڵاوییەکم نەبووە، بەڵام پێدەچێت ڤایرۆسەکە هێندە بڵاوببێت زۆربەی خەڵک تووش ببێت".
ئاماژەی بەوەکرد "زۆربەی کەس تا پشکنین نەکەن هەست ناکەن کۆرۆنایانە، چونکە خۆم هیچ هەستێکم نەکرد کە کۆرۆنام بێت تاوەکودەرئەەنجامی پشکنینەکە دەرچوو، هەروەها لە ئێستادا خۆم کەرەنتینە کردووە و لە ژێر چاودێری دکتۆردام و چارەسەر وەردەگرم".
سەرۆکی لیستی سەردەم لە پەرلەمانی کوردستان ئەوەشی خستەڕوو "کۆرۆنا بابەتێکی راستییە، بۆیە پێویستە هەموومان خۆمان بپارێزین، چونکە خۆپارێزی زۆر گرنگە".