کوردستانی

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی هۆشداری دەدات بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە و هۆشداری دا بەهاوڵاتییان و رایدەگەیەنێت ئەگەر پابەندنەبن قوربانییەکان زیاتر دەبن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بە سەرپەرشتیی د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی کۆبۆوەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا، قۆناغە مەترسیدارەکانی تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆناو چۆنێتی بەرەنگاربوونەوەی گفتوگۆی لەسەر کراو جەخت لەسەر بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی چاودێریکردن و خۆپارێزیی و هەماهەنگیی نێوان خەڵک و دامودەزگاکانی دەوڵەت کرانەوە.

هەروەها، چەند بڕیار و رێنماییەکی پێویست بە دۆخی ئێستا دەرکران، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا هەموولایەک ئاگاداردەکاتەوە، کە ئەگەر پابەندی خۆپارێزیی و ڕێنماییە تەندروستییەکان نەبن هەڕەشەیەکی جدیی لەسەر ژیان و گوزەرانیان دروست دەبێت و ژمارەی قوربانییەکان زیاتر دەبن.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان