کوردستانی
لە رووداوێکی ئاگر کەوتنەوەدا کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی کوردستان کەوتەوە، لە ئەنجامدا پیاوێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەک هاوڵاتیی دیکەش بەهۆی دوکەڵەوە تووشی هەناسەتوندی بوون.

رائید سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی هەولێر بە مەودا میدیای رایگەیاند "نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە شاری هەولێر ئاگر لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوون لە گەڕەکی کوردستان کەوتەوە، لە رووداوەکەدا بەداخەوە هاوڵاتییەک لە رەگەزی نێر گیانی لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکرد "زیاتر لە 25 کەسیش لە ئاگرەکە رزگار کران، بەڵام هەندێک کەسی ناو باڵاخانەکە بەهۆی دوکەڵی ئاگرەکەوە تووشی هەناسەتوندی بوون".