کوردستانی

وەزارەتی تەندروستی هاتەدەنگ

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی تەندروستی هاتەدەنگ
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی سلێمانی کە گوایە پەراوێز خراوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و هەواڵێک رەتدەکاتەوە.

د. محەمەد خۆشناو، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵێک سەبارەت بە کارگەی بەرهەمهێنانی ئۆکسجینی سلێمانی کە گوایە پەراوێز خراوە، بە پێوستی دەزانین بۆ هاوڵاتییانی روون بکەینەوە کە تەواوی هەواڵەکە دوورە لەراستی و دوای بەدواچوونمان و پەیوەندیکردنمان بە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی، بەرێزیان رایگەیاند کە تەنها پارچەی یەدەگی (پستۆن)ی پێویستە و لە وڵاتی ئەمەریکا دەهێنرێت و ئۆردەرو دەرخستەی بۆ کراوە، کێشەکە کێشەی دابینکردنی خەرجی و پارەی (بیست و شەش ملیۆن) نیە بەڵکو تەنها کێشەی کاتە". 

ئاماژەی بەوەشکرد "چارەسەرکردنی کێشەکە پێویستی بە نزیکەی بیست رۆژ هەیە تاوەکو لەلایەن کۆمپانیای پەیوەنددار دەگاتە هەرێمی کوردستان، پێویستە سوپاس و ستایشی وەزارەتی تەندروستی و وەزارەتی دارایی و حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت کە بە تەرخانکردنی چەندین ملیار دینار تائێستاش بەردەوامە لە فەراهەم کردنی خزمەتگوزارییەکانی تەندروستی بۆ هاولاتییانی خۆشەویست، نەوەک بەکەمزانین و تەسککردنەوەی کار و چالاکییەکانی تیمە تەندروستییەکان لە نەخۆشخانەکان، کە پێویست بوو پێش کردنی ئەم جۆرە قسانە بە دواداچوونیان کردبا بۆ ئەوەی بزانن چۆن بەشەو و بەرۆژ و لەماوەی پشووشدا خزمەتەکان بەردەوامن، نەوەک بە لارێدابردن و بەهەڵەگەیاندنی زانیاریەکان بۆ رای گشتی".

ئەوەشخراوەتەڕوو  "ئومێدەوارین هاوڵاتییانی خۆشەویست باوەر بەم هەواڵە ناڕاستانە نەکەن و بەردەوام بن لە پابەند بوون بە رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزیەکان، لەهەمان کاتدا وەزارەتی تەندروستی لەریگەی لیژنەی پسپۆرییەوە بەدواداچوونی زیاتر بۆ ئەوم دۆسییەیە دەکات".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان