کوردستانی
تووشبووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چاوەڕوانیدان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی شەوی رابردوو بانکی خوێنی سلێمانی لە ئاگادریینامەیەکدا داوایان لە چاکبووەکانی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد بۆ بەخشینی پلازمای خوێن بۆ ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانە ماون، بەڵام بەڕێوبەری بانکی خوێنی سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ تەنها دوو کەس هاتوون.
کەلسوم رەسوڵ، بەڕێوبەری بانکی خوێنی سلێمانی بە مەودا میدیا راگەیاند "لە دوای ئەوەی شەوی رابردوو ئاگاداریینامەیەکمان بڵاوکردەوە لەبارەی پێویستیمان بە پلازمای خوێنی چاکبووەکانی تووشبووانی کۆرۆنا، ئەمڕۆ تەنها دوو کەس سەردانی بانکی خوێنی کردووە بۆ ئەو مەبەستە".
ئاماژەی بەوەشکرد "روونکردنەوەمان داوە کە ئەو پێدانی پلازمای خوێنە هیچ زیانێکی نییە هەروەک ئەوە وایە بوتڵێک خوێن بدات، بەس ئەوەیە دەکرێت بە پلازما بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە داواکاریین هاوڵاتییانی چاکبووەی کۆرۆنا وەک کارێکی مرۆڤانە سەردانی بانکی خوێن بکەن بۆ پێدانی پلازمای خوێن".
ئەوەشی ئاشکرا کرد "تا ئەو پلازمایە زۆربێت باشترە، چونکە دەتوانرێت تا ماوەیەکی زۆر هەڵبگیرێت، هەروەها مەرجیش نییە ئەو کەسەی پلازماکەی لێ وەردەگیرێت و ئەو کەسەشی کە بۆی بەکاردێت جۆری خوێنەکانیان یەک بێت بەس پێویستی بە بەرگرییەکی بەهێز هەیە".