کوردستانی
تەندروستی سلێمانی لەبارەی گیان لەدەستدانی ژنێک روونکردنەوە دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ ژنێکی تەمەن 67 ساڵ لە شاری سلێمانی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە و جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانیش رایدەگەیەنێت جارێ دیار نییە بەهۆی کۆرۆناوە مردووە یاخود نا پشکنینمان بۆ کردووە و چاوەڕێی ئەنجامەکەی دەکەین.
عەبدوڵڵا ئەحمەد، جێگری بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ژنێک گیانی لەدەستداوە لە نەخۆشخانە، بەڵام پشکنینی بۆ کراوە چاوەڕێ دەکەین ئەنجامی پشکنینەکەی دەرچێت بۆ ئەوەی بزانین هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە یاخود نەخێر".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئەگەر ئەو ژنە هەڵگری ڤایرۆسەکە بێت ئەوە ئەمڕۆ شەش کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە".