کوردستانی

فڕۆکەخانەی سلێمانی بەم شەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆکەخانەی سلێمانی بەم شەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بەو هاوڵاتیيانەى گيریان خواردوو و له‌ ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ى وڵات.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "وه‌ك ئاشكرايه‌ دواى ته‌شه‌نه‌كردنى ڤايرۆسى كۆرۆنا و به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردن و بڵاونه‌بونه‌وه‌ و پاراستنى ته‌ندروستى گشتى, (ده‌سته‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى عیراقى) ته‌واوى گه‌شته‌ ئاسمانييه‌كانى به‌ڕووى گه‌شتياراندا هه‌ڵپه‌سارد و به‌ داخستنى كايه‌ى ئاسمانى عیراق  (IRAQI SACE)  له‌ ڕێكه‌وتى (15/3/2020) وه‌ به‌و پێيه‌ گه‌شتى گه‌شتياران بۆ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى وه‌ستاوه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە "ئه‌وه‌ى جێگاى سه‌رنجه‌ رۆژانه‌ به‌شێكى زۆر له‌ هاوڵاتيانى گيرخواردوو و له‌ ناوه‌ و ده‌ره‌وه‌ى ووڵات  گله‌ى و گازنده‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام به‌ پێويستيمان زانى به‌م چه‌ند خاڵه‌ بۆ هه‌موولايه‌كى روونبكه‌ينه‌وه‌: 

1-راگرتنى گه‌شته‌كان و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى له‌ ده‌سته‌ڵاتى فڕۆكه‌خانه‌ماندا نى يه‌ وه‌ك له‌سه‌ره‌تاوه‌ ئاماژه‌مان پێكردووه‌ ئه‌و بابه‌ته‌ بڕيار و ده‌سته‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى عێراقى يه .

2-ئه‌نجامدانى هه‌ندێك گه‌شتى ناچارى كه‌ بۆ ‌ به‌شێك له‌ فڕۆكه‌خانه‌كانى عێراق ئه‌نجام ده‌درێت , هه‌رچه‌نده‌ ئێمه‌ له‌گه‌ڵ شێوازى ئه‌و جۆره‌ گه‌شتانه‌دا نيــن كه‌ به‌جۆرێكه‌ نرخى تكته‌كان له‌سه‌ر هاوڵاتيان بۆ نزيكه‌ى (ده‌) هێنده‌ زيادى كردووه‌ كه‌ به‌ڕايى ئێمه‌ ئه‌مه‌ استغلالى هاوڵاتيان پاره‌ كێشانه‌وه‌ له‌لايه‌ن نوسينگه‌كانى ئه‌و كۆمپانيانه‌ى كه‌ گه‌شته‌كان ڕێكده‌خه‌ن.

3- به‌داخه‌وه‌ له‌م بابه‌ته‌دا فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى په‌راوێز خراوه‌ و هيچ گه‌شتێكى بۆ ڕێكنه‌خراوه‌, كه‌ئه‌مه‌ش په‌يوه‌نديداره‌ به‌ فه‌رمانگه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كانى ده‌ره‌وه‌‌ و نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ بغداد كه‌ به‌پێى ى به‌رنامه‌ى ديارى كراو گه‌شته‌كان ڕێكده‌خه‌ن.  

4-ئێمه‌ وه‌ك‌ فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى چه‌ندين جار به‌ نوسراوى فه‌رمى ته‌واوى داواكارى هاوڵاتيان و  كێشه‌ و گير و گرفته‌كانمان بۆ سه‌ر و خۆمان خستوه‌ته‌ ڕوو تا بتوانرێت به‌پێى پلان و ڕێكارێك كارئاسانى بكرێت بۆ ئه‌و هاوڵاتيانه‌ى كه‌ له‌ ناوه‌وه‌ى ووڵاتن ياخود له‌ ده‌ره‌وه‌ گيريان خواردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ شوێنى خۆيان ئه‌وه‌نده‌ى له‌ ده‌سته‌ڵاتى ئێمه‌دا بێت گه‌ياندنى داواكارى ئه‌و هاوڵاتيانه‌يه‌‌ .

ئەوەشخراوەتەڕوو "فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى له‌ ژێر بڕيار و ڕێنماييه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و  ده‌سته‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى شارستانى عێراقيدا كارده‌كات و وه‌ هه‌ركاتێك بڕيارى ئه‌نجامدانى گه‌شتى ناچارى ياخود ده‌سپێكرده‌وه‌ى گه‌شته‌كان بدرێت , فڕۆكه‌خانه‌مان به‌ جێ به‌جێ كردنى ڕێنماييه‌ ته‌ندروستيه‌كانه‌وه‌ له‌ ئاماده‌باشى ته‌واودايه‌ بۆ ڕێكخستنى ئه‌و گه‌شتانه‌ به‌هيواى جێ به‌جێكردنى داواكارى هاوڵاتيان بۆ ئه‌نجامدانى ئه‌و گه‌شتانه‌ به‌زووترين كات". 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان