تەندروستی
سەربازە ونەکان لەپێناو چارەسەرکردنی تووشبووانی کۆرۆنا دەجەنگن
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت رۆژانە باری تەندروستی چەندین توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناجێگیرە و پلازمای خوێنی چاكبووانی كۆرۆناش دەتوانێت لە مەترسی مردن دەربازیان بكات.
عەبدوڵڵا ئەحمەد لە فەیسبوكی خۆی ئاماژەی بەوەشكردووە "تائێستا رێژەیەكی زۆر كەم لە چاكبووان بە دەم بانگەوازەكانی تەندروستیەوە هاتوون و خوێنیان بەخشیوە، دەبێت حكومەت و وەزارەتی تەندروستی بە هاوكاری ماددی هانی چاكبووانی ڤایرۆسەكە بدەن بۆ ئەوەی پلازمای خۆینیان ببەخشین".
دەقی نوسینەكەی جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی
توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا پێویستیان بە پلازمای خوێنی چاكبووانی ڤایرۆسەكەیە و دەبێت حكومەت و وەزارەتی تەندروستی بە هاوكاری ماددی هانی چاكبووانی ڤایرۆسەكە بدەن بۆ ئەوەی پلازمای خۆینیان ببەخشین.
رۆژانە باری تەندروستی چەندین توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا ناجێگیرە و پلازمای خوێنی چاكبووانی كۆرۆناش دەتوانێت لە مەترسی مردن دەربازیان بكات بەڵام تائێستە رێژەیەكی زۆر كەم لە چاكبووان بە دەم بانگەوازەكانی تەندروستیەوە هاتوون و خوێنیان بەخشیوە.
من وەكو جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی باوەرم وایە هاندانی حكومەت و وەزارەتی تەندروستی تەنها بە بانگەواز كردن نابێت ، دەبێت بە پاڵپشتی و هاوكاری ماددەی و داریی یان هەر ئیمتیازێكی دیكە هانی چاكبووان بدەن پلازمای خوێنیان ببەخشین.
داواش لە مامۆستایانی ئایینی دەكەم وەك هەمیشە ڕوڵیان هەبێت لە هوشیار كردنەوەی ئەو خێر و چاكە گەورەیە گەر كەسێك بە بەخشینی پلازمای خوێنی گیانی كەسێك لە مردن رزگار بكات.
عەبدوڵڵا ئەحمەد جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی