کوردستانی
کوا.. ئەو هەڵمەتەی حکومەتی بە چۆکدادا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ماوەی چەند رۆژێکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە هەڵمەتێکی فراوان لە لایەن هاوڵاتیان و فەرمانبەرانە و مووچەخۆرانی حکومەت دەستی پێکردووە لە بارەی ئەو بڕە پارەیەی کە حکومەتی عیراق بۆ مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانەی کرد.
هاشتاگی کوا 400 ملیار دینارەکە بە خێرایی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەوەو لە ماوەیەکی کەمدا گەیشتە نزیکەی یەک ملیۆن هاشتاگ، ئەمەش وایکرد هەر زوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان بێنە سەر خەت و روونکردنەوەی بەپەلەو خێرا لەسەر ئەو پارەیە بدەن.
هەشتاگەکە بەخێرایی جێگەی خۆی گرت و توانی وەزارەتی دارایی بگەیەنێتە ئەو حاڵەتەی کە ئێستا بڕی 222 ملیار دینار لە کۆی 400 ملیارەکە ماوەتەوە لە کاتێکدا پێشتر وەزارەتی دارایی رایگەیاندبوو تەواوی پارەکە دراوەتە بە قەرز و بڕێکی زۆری کەمی ماوە.
لە لایەکی ترەوە ئەندامانی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە خێرایی هاتنە دەنگ و بڕیاریاندا داوا لە داواکاری گشتی عیراق نکەن بۆ بەدواداچوونی ورد لە بارەی چارەنووسی ئەو پارەیەی کە بەغدا بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردو حکومەت قەرزی پێداوەتەوە.