کوردستانی
نهێنی کوشتنی گەنجەکەی چەمچەماڵ ئاشکرابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
درەنگانی شەوی رابردوو گەنجێکی دانیشتووی قەزای چەمچەماڵی سەر بە پارێزگای سلێمانی لە لایەن چەند کەسێکەوە کوژراوەو پۆلیسی شارەکەش دەڵێت، پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبووە.
عەمید محەمەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی قەزای چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو لە ناو کۆڵانەکانی قەزاکە تەقەکردن هەبووەو لە ئەنجامدا گەنجێک بە ناوی دەشتی عارف کوژراوە و لە لایەن چەند کەسێکەوە تەقەی لێکراوە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەم خێزانانە پێشتر کێشەی کۆمەڵایەتیان هەبووەو چەند جارێک رووبەرووبوونەوەو کێشەیان دروستکردوە بۆ یەکتری، شەوی رابردوو لە ناو کۆڵانەکانی قەزاکە تەقەکردن لە یەکتری دروستبووەو لە ئەنجامدا ئەو گەنجە کوژراوەو بکوژەکانیش هەڵهاتوون و تا ئێستا دەستگیر نەکراون".