کوردستانی

" رەنگە ئەمجارەش وەفدی هەرێم رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ بەغدا نەكات"

مەودا میدیا - سلێمانی |


" رەنگە ئەمجارەش وەفدی هەرێم رێككەوتنی كۆتایی لەگەڵ بەغدا نەكات"
مەودا میدیا-

وەفدی هەرێم بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حكومەتی عیراق سەردانی بەغدا دەكات، ئەندامێكی وەفدەكەش ئاشكرایدەكات "نییەتی باش هەیە بۆ رێككەوتن بەڵام هێشتا دیار نییە رێككەوتنی كۆتایی دەكرێت یاخود نا."

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند:" ئەم وەفدەی بڕیارە هەفتەی داهاتوو بچێتە بەغدا هەر بۆ تەواوكردنی گفتوگۆكانە ئەوكات لەوێ دەردەكەوێت ڕێكدەكەوین یاخود ڕێكناكەوین، كاتی سەردانەكەش بە تەواوی دیارینەكراوە."

وتیشی:" هەوڵ و نییەتی باش هەیە بۆ رێككەوتن بەڵام هێشتا دیارنییە كە رێككەوتنی كۆتایی ئەنجام دەدرێت یاخود نا، وەفدەكەش رەنگە هەمان وەفدی پێشوو بێت كە سەردانی بەغدای كرد."

سێ شەممەی رابردوو  وەفدی دانوستانكاری هەرێم بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی كۆبۆوە، بۆ خستنە رووی راپۆرتی لیژنەكان و تەواو كردنی ئامادەكارییەكان پێش چوونەوە بۆ بەغدا.

  لە ماوەی رابردوودا وەفدی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەسەرۆكایەتیی قوباد تاڵەبانی چەند جارێك سەردانی بەغدایان كردووە، بەمەبەستی رێككەوتن لەسەر پرسەكانی شایستە داراییەكانی هەرێم بەتایبەتیش موچەی فەرمانبەران.

لە 20 ی مانگی رابردوودا مستەفا كازمی سەرۆكوەزیرانی نوێی عیراق رەزامەندی نیشاندا بڕی 400 ملیار دینار رەوانەی هەرێم بكات، كە ئەمەش كەمتربوو لەو برەی پێشتر بەغدا بۆ هەرێمی كوردستانی دەنارد، بەڵام وەزارەتی دارایی عیراق لە نوسراوی خەرجكردنی ئەو پارەیە بۆ هەرێم ئاماژەی بەوەداوە، كە كۆتا بڕە پارەیە دەنێردرێتە هەرێم و پێویستە لەماوەی 30 رۆژدا رێككەوتنی نوێ لەنێوان هەرێم و بەغدا ئەنجام بدرێت.


Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان