تەندروستی
تەندروستی سلێمانی چەند حاڵەتێکی مەترسیداری ئاشکراکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وتەبێژی تەندروستی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، 20 توشبووی كۆرۆنا لە سلێمانی باری تەندروستییان ناجێگیرە.
یاد نەقشبەندی، وتەبێژی تەندروستی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە مەودا میدیای راگەیاند: "20 حاڵەتی توشبووی كۆرۆنامان هەیە لە سلێمانی كە باری تەندروستیان ناجێگیرە".
وتیشی: "لەگەڵ ئەوەداین جارێكی تر كەرەنتینە بكرێتەوە".
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، تائێستا هەزار و 891 كەس لە هەرێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، 559 لەو تووشبووانە چاكبوونەتەوە و 35 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە جیهانیش گەیشتووەتە سەرووی حەوت ملیۆن و 600 هەزار كەس و لەو ژمارەیە نزیكەی 424 هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە سێ ملیۆن و 844 هەزار كەس چاكبوونەتەوە.