تەندروستی

هەولێر- 72 شوێن بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەكانی خۆپارێزی داخران

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەولێر- 72 شوێن بەهۆی پابەند نەبوون بە رێنماییەكانی خۆپارێزی داخران
مەودا میدیا-

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر ئاشكرایكرد ، بەهۆی پابەندنەبوونیان بە رێنماییە تەندروستییەكان 72 شوێن داخراون.

بەپێی راگەیەندراوی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، ئەو شوێنانە رۆژی پێنجشەممە 11ی حوزەیران لە سنووری 10 قایمقامیەتەكەی پارێزگاكە داخراون، هۆكارەكەشی پابەندنەبوونیان بووە بە رێنماییە تەندروستییەكان و رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا، ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر داوا لە هاوڵاتیان و كاسبكاران دەكات پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەكان و بەپێی رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، ماسك ببەستن و دەستكێش لەدەستكەن، بۆئەوەی تەندروستی و سەلامەتیی شارەكە پارێزراوبێت.

 لە سنووری پارێزگای هەولێر، تائێستا 563 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 247 تووشبوویان چاكبوونەتەوە و 4 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

لە هەرێمی كوردستانیش هەزار و 891 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون كە 559 كەسیان چاكبوونەتەوە و 35 كەسیشیان گیانیان لەدەستداوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال