تەندروستی
دوو توشبووی دیكەی كۆرۆنا لە هەرێم گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان گیانیان لەدەستداوە كە هەردووكیان پیاون و تەمەنیان 74 ساڵ و 63 ساڵە.
وەزارەتی تەندروستی ئەمرۆ كە رۆژی هەینییە دوو راگەیەندراوی لەسەر تووشبووانی كۆرۆنا بڵاوكردووەتەوە، لە هەندێك رۆژی ئاساییشدا سێ راگەیەندراو بڵاودەكەنەوە، وەك بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی بە مەودا میدیای وت:" تووشبووانی سلێمانی بەیەكەوە رادەگەیەنن، مردووەكانیش بە جیاجیا، بەڵام توشبووانی دیكەی پارێزگاكان بە یەكەوە رادەگەیەنن، بەمەش سەریان لە تەندروستی سلێمانی شێواندووە."
ئەو بەرپرسەی تەندروستی سلێمانی كە نەیویست ناوی ئاشكرابكرێت وتی:" زۆرجار بە وەزارەتی تەندروستیمان وتووە كە ئەو ژمارە زۆرەی راگەیەندراو خەڵك دەترسێنێت و سەریش لە ئێمە تێكدەدات، بەڵام تەنها دوێنێ یەك راگەیەندراویان جێبەجێ كردووە كە بەغداش لە 24 كاتژمێردا یەك راگەیەندراو بڵاودەكەنەوە، ئەمرۆ دیسان بە دوو راگەیەندراو توشبووانی كۆرۆنایان راگەیاند."
دەقی راگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی
دوو تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا گیانیان لەدەستدا ...
دوو تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوی COVID19 پیاو تەمەن ٧٤ و ٦٣ ساڵ لە شاری سلێمانی دوای خەواندن و مانەوە لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەستدا.
وێڕای پرسە و سەرەخۆشی لە خانەوادە و كەسوكاری خوالێخۆشبووان هیوادارین هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییەكانی تەندروستی بن.
وەزارەتی تەندروستی
١٢ حوزەیران ٢٠٢٠