تەندروستی

سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی پەڵپینە بزانە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی پەڵپینە بزانە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پەڵپینە یەکێکە لە رووەکە تەندروستەکان کە زۆرکەس وەک شۆربا حەز بەخواردنی دەکات، بەڵام بۆ ئەوەی پێکهاتە خۆراکییەکەی کەم نەکات دەتوانرێت بەشێوەی زەڵاتە بخورێت.

توێژینەوەکان ئاشکرایان کردووە پەڵپینە سیستی بەرگری لەش بەهێز دەکات رێگری دەبێت لە  تووشبوون بە نەخۆشییە مەترسیدارەکان، هەوەها خانەکانی شێرپەنجە لەناو دەبات.

پەڵپینە دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی چەوری لە خوێن و كۆلیستڕۆڵ رێكدەخات و هۆکارێکە بۆ دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش، هەروها فشاری خوێن رێکدەخات و دڵ لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت.

هەروەها پەڵپینە دەوڵەمەندە بە ترشەكان و ڤیتامینات و فلافۆدینات كە دەبێتە هۆی لەناوبردنی خانە ژەهراوییەكان و تێكچووەكانی جەستە و رێگر دەبێ لە دروستبوونی هەوكرد لە كۆئەندامی هەرس و دروستبوونی برین.

پەڵپینە سەرئێشە و ئازاری چاو لەناو دەبات، هەروەها كرمی نێو جەستە دەخاتە دەرەوە و خوێنبەربوون دەوەستێنێت، هەروەها رێگە نادات گەرمی هاوین کاریگەری لەسەرمان بێت.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد