کوردستانی

111 شوێن لەماوەی دوو رۆژدا داخراون

مەودا میدیا - سلێمانی |


111 شوێن لەماوەی دوو رۆژدا داخراون
مەودا میدیا-

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر رایدەگەیەنێت بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییە تەندروستییەکان 111 شوێنیان داخستووە، داواش لە هاوڵاتییان و کاسبکاران دەکات پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن.

بەپێی راگەیێندراوێکی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر کە تێیدا هاتووە "111 شوێن لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا لە سنووری 10 قائیمقامیەتەکەی پارێزگاکە لەلایەن لێژنەکانی چاودێری و تەندروستی داخراون، هۆکارەکەشی پابەندنەبوونیان بووە بە رێنماییە تەندروستییەکان و رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا".

هەروەها، ژووری ئۆپەراسیۆنی هەولێر داوا لە هاونیشتمانیان و کاسبکاران دەکات پابەندبن بە رێنماییە تەندروستییەکان و بەپێی رێکارەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ماسک ببەستن و دەستکێش لەدەستکەن، بۆ ئەوەی تەندروستی و سەلامەتیی شارەکە پارێزراوبێت.
Qaiwan
Qaiwan