کوردستانی
ئەمڕۆ دەست بە پرۆسەیەکی گرنگ کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەمڕۆ یەكشەممە دەست بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران کرا لەچەند سایلۆیەکی هەرێمی کوردستان بەڕێوبەری سایلۆی چەمچەماڵیش رایدەگەیەنێت ئەمڕۆ دەستکراوە بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە قەزای چەمچەماڵ و ئەو بڕەی دیاری کراوە 2 هەزار تەن گەنمە.
هێمن محەمەد، بەڕێوبەری سایلۆی چەمچەماڵ بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە دەستکرا بە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە قەزای چەمچەماڵ و ئەو بڕەی دیاری کراوە 2 هەزار تەن گەنمە بۆ سنووری هەشت ناحیەی قەزای چەمچەماڵ".
سەبارەت بەشێوازی وەرگرتنی گەنم لە جوتیاران ئەوەشی خستەڕوو "ناوچەکان جیاکراونەتەوە بۆ چەند ناحیەک کە هەر هەفتە و گەنمی جوتیارانی چەند ناحیەک وەردەگیرێت".
بەڕێوبەری سایلۆی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد "سەرەتا و کۆتایی وەرگرتنی گەنم لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عیراقەوە دیاری دەکرێت، هەروەها بەپێی بڕشتی دۆنم گەنم لەهەر جوتیارێک وەردەگیرێت، کە نزیکەی 96 کیلۆ و نیوە".