کوردستانی
سلێمانی.. پێنج شوێنی گه‌شتیاری داخران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایدەگەیەنێت به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ژماره‌یه‌ك شوێنی خواردن و خواردنه‌وه داده‌خات و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 14-6-2020 له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند "به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و ڕێنماییه‌كانی كاركردن و ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی، لیژنه‌كان به هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و پۆلیسی فریاكه‌وتن شوێنه‌كانی خواردن و خواردنه‌وه‌ی (به‌رلین، ئه‌نغام له‌به‌غداد، ئه‌وتار زه‌هه‌بی، شیراتۆز و داڵاس) داده‌خات".
وتیشی "به‌پێی رێنماییه‌كانی ژوری ئۆپراسیۆنه‌كانی خۆپارێزی له ڤایرۆسی كۆرۆنا، له سه‌عات (12)ی شه‌وه‌وه كاركردن له هه‌مو شوێنه‌كان راده‌گیرێت، به‌ڵام شوێنه‌كانی (به‌رلین، ئه‌نغام له‌به‌غداد، ئه‌وتار زه‌هه‌بی، شیراتۆز و داڵاس) تا دره‌نگانێكی شه‌و له‌كاركردندا بوون".
راشیگه‌یاند "یه‌كێكی تر له سه‌رپێچی شوێنه‌كان، لایڤ میوزیكه، كه ده‌بێته هۆی دروستكردنی تێكه‌ڵاوی زۆر و قه‌ره‌باڵغی و مه‌ترسی زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆیه به‌بڕیاری ژووری ئۆپراسیۆنه‌كان به‌هه‌مان شێوه قه‌ده‌غه‌یه".
روونیكرده‌وه "به‌پێی خشته‌ی كاركردن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، كه‌به‌سه‌ر (38) لیژنه‌دا دابه‌شكراوه، له‌به‌ره‌به‌یانێكی زوه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و چاودێری دوكان و بازاڕ و شوێنه گشتیه‌كان ده‌كرێت، له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچی له رێنماییه‌كانی كاركردن و رێكاره‌كانی خۆپارێزی، له‌لایه‌ن ژوری ئۆپراسۆنه‌كانی له سلێمانی ده‌سه‌ڵاتی ته‌واو دراوه به لیژنه هاوبه‌شه‌كان كه ده‌ستبه‌جێ شوێنه‌كه دابخات و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند بكاته‌وه".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد "به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی (به‌رلین، ئه‌نغام له‌به‌غداد، ئه‌وتار زه‌هه‌بی، شیراتۆز، داڵاس) داده‌خرێن و خاوه‌نه‌كانیشیان رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی توند ده‌كه‌نه‌وه".