کوردستانی
دەست بەسەر 18 دەمانچەدا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری هەڵەبجە رایدەگەیەنێت لیوای سێی پاسه‌وانی سنوور توانیویانە ده‌ست به‌سه‌ر 18 ده‌مانچه‌ی جۆراوجۆر‌و 10 گوللـه‌ی ده‌مانچه بگرن.
لە راگەیەندراوێکدا به‌شی راگه‌یاندنی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری هەڵەبجە رایگەیاند "له‌درێژه‌ی كار‌و چالاكیه‌كانی فه‌رمانده‌یی پاسه‌وانی سنووری ناوچه‌ی یه‌ك و له‌ژێر چاودێری عه‌مید روكن حماد فازل ھادی فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنووری ناوچه‌ی یه‌ك، له رۆژی 12-6-2020 ھێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری سه‌ر به سریه‌ی دووی (سۆسه‌كان) له فه‌وجی دووی (ھه‌ڵه‌بجه) و لیوای سێی پاسه‌وانی سنوور، توانیان ده‌ست به‌سه‌ر 18 ده‌مانچه‌ی جۆراوجۆر‌و 10 گوللـه‌ی ده‌مانچه بگرن كه به‌شێوه‌یه‌كی نایاسایی چه‌ند كه‌سێك ده‌یانویست بیبه‌نه ده‌ره‌وه‌ی وڵات".

هەر لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە "دوای ده‌ستگیركردنیان تۆمه‌تباران رووبه‌ڕووی یاسا كرانه‌وه‌و رێكاری یاساییان له‌گه‌ڵ گیرایه‌به‌ر".