کوردستانی
هەواڵێکی ناخۆش بۆ مووچەخۆران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2ی ئەمساڵی فەرمانبەران رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمی نییە بۆ دەستپێکردنی مووچە.
زیاد جەبار، سەرۆکی لیژنەی دارایی و کاروباری ئابووری لە پەرلەمانی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "لە راستیدا دەبوو ئێستا مووچە دابەش بکرایە، چونکە مانگی پێشوو حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا کەهەر بڕە پارەیەک بێتە بەردەم حکومەتی هەرێم کاری یەکەمی دابەشکردنی مووچە دەبێت، بەڵام بەداخەوە وانەبوو ئەو 400 ملیار دینارەی کە هات دەبوو بۆ دابەشکردنی مووچە بوایە نەک دانەوەی قەرز".
سەبارەت بەوەی دواین زانیاریی چییە لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی 2 وتی "تاوەکو ئێستا هیچ شتێکی فەرمی نییە بۆ دەستپێکردنی مووچە، هەروەها وەزارەتی دارایی خشتەی دابەشکردنی مووچەی بە فەرمی بڵاونەکردووەتەوە".